ئادیمۆلا لوکمان وەک باشترین یاریزانى
ئەفریقا دیاریکرا
ئادیمۆلا لوکمان، ناوێکى دیار ،
هێرشبەرێکى سامناک ، خاوەن جوڵەى سەرنج راکێش ، خاوەن کەسایەتیەکى گەورە لە
یاریگادا ، رۆژ بە رۆژ ئەستێرەى بەختى لە
ئاسمانى تۆپى پێى کیشوەرەکەى و جیهاندا دەدرەوشێتەوە ، هەموان ئارەزوو دەکەن
لوکمان درێسى یانەکانیان بپۆشێت.
لە ئەتڵەنتا ئەسپى خۆى تاوداوە ـ هێزى خۆى
نیشانداوە ، جەنگاوەرو قەناسێکى کاریگەرەو بۆتە سەریەشە بۆیانەکانى ئەوروپا و
ئیتاڵیا .
لەپاى ئەو ئاستە بەرزەى کە لوکمان
لەگەڵ هەڵبژاردەى نەیجیریا و یانەى ئەتەڵەنتا پێشکەشى دەکات ، بۆ جاری یەکەم
مێژووى نوسییەوە و لە کیشوەرى ئەفریقا دای لەشەقەى باڵ و پێش هەموو ڕکابەرەکانى
کەوت و لە لایەن یەکێتى تۆپى پێى ئەفریقا وەک ( سەردارو گەورە)ى یاریزانانى تەواوى
کیشوەرەکە دیاریکرا و خەڵاتى باشترین یاریزانى ئەفریقاى بۆ ساڵى 2024 پێ بەخشرا .
سیمۆن ئەدینگرای ئیڤواری و ئەستێرەی یانەى برایتۆنی ئینگلیزی و سێرهۆ
گێراسی گینیایی و هێرشبەری بۆروسیا دۆرتمۆندی
ئەڵمانی و ئەشرەف حەکیمی مەغریبی فولباکی پاریس سان جێرمان و هەروەها ڕۆنوێن ویلیامزی
ئەفریقای باشوور رکابەرى لوکمانیان دەکرد لەپێناو نازناوەکە ، دواجار یاریزانەکەى
یانەى ئەتەڵەنتا بە شایستەیی وەک باشترین یاریزانى کیشوەرى ئەفریقا دیاریکرا .
لوکمان وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی ئەتالانتا
نازناوی خولی ئەوروپای بەدەستهێنا و لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا هاتریکی تۆمارکرد،
کاتێک یانە ئیتاڵییەکە بە ئەنجامی 3-0 لە
بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بردەوە.
ئادیمۆلا لوکمان تەمەنى 27 ساڵە و
باڵاى ١٧٤ سانتیمە و کێشى 71 کیلۆیە و بە پێى چەپ یارى دەکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP