هۆکارى ئاست بەرزى چوامینى ، لۆکامۆدریچە

وەرزش
16:25 - 2025-03-10

 

 

هۆکارى ئاستە بەرزەکەى ئۆریلین چوامینى فەرەنسى و یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئاشکراکرا ، ئەویش دوای ئەوەى 51 رۆژ لەمەوبەر و لە یارى کلاسیکۆ،  هاندەرانى ریاڵ مەدرید فیکەیان بۆ یاریزانە فەرەنسییەکە لێدا و بەهۆکارى شکستە قورسەکەى ریاڵ مەدریدیان زانى بەرامبەر بە یانەى بارسێلۆنا کاتێک وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری دەکرد .
ئێستا ئاستى ئەو یاریزانە گۆڕانکارى گەورەى بەسەرداهاتوەو  هێدى هێدى ئاستە بەرزەکەى بۆ دەگەڕێتەوە ، یارى لەدوای یاریش متمانەى ئەنچیلۆتى راهێنەر وەردەگرێتەوە ، دوای ئەو دۆخە، چۆامێنی کەسایەتییە بەهێزەکەی خۆی نیشان دا و بە باشترین شێوە وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە، ئەمەش لە یارییەکانی ئەم دواییەی هێڵی ناوەڕاستدا بە ڕوونى هەستیپێکرا .
چۆامێنی ئێستا متمانەی زۆری بەخۆیەوە هەیە و یەکێک لە باشترین قۆناغەکانی ئەزموون دەکات، بەو پێیەی تواناکانی بەرگری چاوەڕوانکراو بوون، ئەویش لە بەرامبەر ڤالیکانۆدا سەلماندی، 8 تۆپی وەرگرتەوە و 4 بونیادى هێرشى ناو بەهێز بوو لە خوێندنەوەی یارییەکەدا وریا بوو.
ڕۆژنامەى ئاسى ئیسپانى  ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بوونی مۆدریچ لە یاریگادا ئەرکەکانی چۆامینی کەمکردۆتەوە  لە بنیاتنانی هێرشەکاندا، ئەمەش شوێنی زیاتری پێدەبەخشێت بۆ درەوشانەوەی ، بە پێچەوانەی کاماڤینگا کە لە هەمان حاڵەتدا لەگەڵیدا سەردەکەوێت، بۆیە یاریکردنی ئۆریلیان لە تەنیشت یاریزانێکی داهێنەرەوە هاوسەنگییەکی باشتری پێدەبەخشێت.

ئاکۆ بیبانى

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP