هادی عامری: هێرشه‌كانی توركیا دژی پیرۆزیی خاك و ئاسمانی عێراقه‌

عێراق
11:18 - 2024-12-21


 
هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، بەتوندی لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم هاتە دەنگ و داواده‌كات حکومەتی عێراق سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانەی سوپای توركیا دابنێت کە بووه‌ته‌ هەڕەشەیەکی راستەوخۆ و رۆژانە بۆسەر گیان و ماڵی هاوڵاتیانی عێراقی. 

سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له‌په‌یامێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ 21 كانونی یه‌كه‌می 2024  بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا دژی پیرۆزیی خاك و ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ هێرشی ئاسمانی گه‌یشته‌ لوتكه‌ و چه‌ندین ناوچه‌ و گوندی كردووه‌ته‌ ئامانج.
 
ده‌شلێت:" ئه‌و هێرشانه‌ پێشێلكارییه‌كی قبوڵنه‌كراو و ناڕه‌وایه‌ بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق ئه‌گه‌ر له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌ك و پاساواوێكدا بێت".

داواش له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات به‌ خێرایی هه‌نگاو بنێت و هه‌مو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ بگرێته‌به‌ر كه‌ كۆتایی به‌مجۆره‌ هێرشانه‌ ده‌هێنێت، كه‌ بونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی رۆژانه‌ بۆ سه‌ر ژیان و سه‌روه‌ت و سامانی عێراقییه‌كان. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP