ئەمڕۆ ٢٤ / ١٢ / ٢٠٢٤ عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە د . ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆک و ئەندامانی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ کرد .
لەدیدارێکدا بەبایەخەوە دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاری بەردەوامی نێوان هەردوولا کرا بۆ پەرەپێدانی کارە رووناکبیری و رۆشبیرییەکان لە هەرێم .
لە دیدارەکەدا عیماد ئەحمەد بە گرنگییەوە ئاماژەی بە هەموو ئەو هەوڵانە دا کە کایەی رووناکبیری و رۆشنبیری بەرەو پێشدەخەن و تەئکیدکردەوە یەکێتی پشتیوانی لەهەر خاوەن قەڵەم ، کەسایەتی ، ناوەند ، کۆمەڵەو رێکخراوێک دەکات کەلەوچوارچێوەیەدا خزمەتی گەلەکەمان دەکەن و بەبیروهزری رۆشنیان هاوکار دەبن بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگاکەمان ، رێز لەهەموو دەنگە ئازاد و ئازاو و رووانیە جیاوازەکانیش دەگرین .
لەورووەوە ستایشی خزمەت و هەوڵەکانی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژی کرد و روونیکردەوە وەک هەمیشە بۆردی راگەیاندن ، بۆردی هۆشیاری هەماهەنگتان دەبن بۆ سەرخستنی هەر کاروپرۆژەیەکتان کە لە خزمەت گەشەپێدانی هۆشیاری و بیرو پێگەیاندنی نەوەیەکی رۆشنبیر بێت لە هەرێمەکەمان .
لەبەرامبەردا سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ سوپاس و پێزانینی پێبایانیی ئاڕاستەی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کرد لەپای هاوکارییەکانیان بۆ سەرخستنی بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ و روونیکردەوە لەپێناو شکۆی وشە و بەردەوامی کارە رووناکبیرییەکاندا گەلاوێژ بە پرۆژەو روئیایەکی نوێوە درێژە بە کاروانی خزمەتەکانی دەدات و دەیکەینە ماڵی یەکەمی هەموو رووناکبیرانی گەلەکەمان و بەبێ جیاوازی خزمەتی نووسەران دەکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP