ئاراس محەمەد ئاغا پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی دەکات

کوردستان
17:35 - 2024-12-24

ئاراس محەمەد ئاغا جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زاینی لە خوشک و برایانی مەسیحی پیرۆز دەکات

ئەمەش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یە..

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)  وسەری ساڵی زاینی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە پارێزگای نەینەوا و هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق و جیھان دەکەم، ئومێدەوارم ئەم بۆنەیە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بە سەر ببەن.

خوشك و برایانی مەسیحی هه‌میشە  رۆلێکی باشیان بینیوە‌ بۆ بەرەپێشبردنی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌لوێستەکانیانیان ھەمیشە بەرز دەنرخێنین.

ئومێدەوارین جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زاینی، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ وڵات و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان ھەموو پێکھاتە و ئاینەکان.

ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردیەتی
لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP