بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد:
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، هێرشیان کردە سەر چەند
ئامانجێکی چەکداریی سەر بە حوسییەکان لە یەمەن.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: ئامانجەکان
پێکهاتبوون لە ژێرخانی چەکداری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و چەند وێستگەیەکی
کارەبا و ناوچەی حودەیدە و چەند دامەزراوەیەکی دیکە لە بەندەرەکانی سالیف و رەئس کەناتیب.
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر حوسییەکان، سێ کەس
کوژراون و 11ـی دیکەش بریندارن، سێ کەسی دیکەش لە بەندەری رەئس عیسا بێسەروشوێن
بوون، لەوڵامی ئەو هێرشانەش، حوسییەکانی یەمەنیش چەند موشەکێکیان
ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی ئیسرائیل کرد و کێشەیان بۆ گەشتەکانی دروستکرد.
لەوباریەوە، میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەهۆی
هێرشی موشەکی حوسییەکانەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن کە
سەرەکیترین فڕۆکەخانەی ئیسرائیلە کێشەیان بۆ دروستبووە و بەهۆیەوە چوار فڕۆکەی ئەوروپا
بۆ ماوەی نیو سەعات رێگە بە نیشتنەوەیان لەو فڕۆکەخانەیە نەدراوە.
ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکانی سەر سەنعا دەڵێت
"دەستی تیرۆر دەبڕینەوە". هاوکات محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژی حوسییەکانیش،
هێرشەکانی ئیسرائیل بە تاوانی نێودەوڵەتی لە دژی هەموو خەڵکی یەمەن لە قەڵەم
دەدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP