ئێران خانمه‌ رۆژنامه‌نوسێكی ئیتاڵیایی ده‌ستگیرده‌كات

جیهان
11:25 - 2024-12-28


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، ده‌ستگیركردنی خانمه‌ رۆژنامه‌وسێكی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه‌ راگه‌یاند. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" (سیسيلیا ساڵا) خانمه‌ رۆژنامه‌نوس كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی (ئیل فۆلیۆ)ی ئیتاڵیا كارده‌كات، له‌ 19ی كانونی یه‌كه‌می 2024 له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌."

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌:(سیسیلیا سالا) له‌ ئه‌ركێكی رۆژنامه‌وانییدا له‌ ئێراندا بووه‌، كاتێك پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیریكردووه‌، تائێستاش هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی يان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی كراون دیارینه‌كراوه‌."

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" وه‌زاره‌ته‌كه‌یان زۆر بابه‌یخه‌وه‌ به‌دواچوون بۆ كه‌یسه‌كه‌ ده‌كات."

هاوكات ئه‌نتۆنیۆ تایانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا رایگه‌یاند:" رۆژنامه‌نووس سیسیلیا سالا كه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستگیركراوه‌ ته‌ندروستیی باشه‌و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی زۆر به‌ چڕی و به‌نهێنی هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئیتاڵیا ده‌دات."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP