هێزەكانی ئیسرائیل دەستیانگرتووه بەسەر سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكان لە گوندەواری قونەیتەرە و دەرعا لە باشووری سوریا، ئەویش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ناوچەیەكی بەرفراوانی سوریادا گرت، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی (نۆرس پرێس) هێزەكانی ئیسرائیل سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكانی لە گوندەواری قونەیتەرە و دەرعا كۆنترۆڵكردووە.
مەترسیی لەسەر ئاسایشی ئاو لە سوریادا هەیە دوای كۆنترۆڵكردنی سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكان لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە، هەروەها نزیكن لەوەی كە سەرچاوە ستراتیژییەكانی ئاو لە چیای شێخ كۆنتڕۆڵ بكەن.
كۆی ژمارەی ئەو خاڵانەی كە ئیسرائیل دروستیكردووە لە ناوچەكە “لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە نزیكەی ١٢ خاڵە، ئەمە جگە لە دانانی خاڵی نوێ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناوچەكانی رەوازی و ئوم عەزام و بەنداوی مونزەرە لە گوندەواری قــنەیتەرە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP