ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی
پارتی یەکێتیی دیموکرات (پهیهده)، رایگهیاند، دوای رۆیشتنی بەشار ئەسەد ، قۆناغێکی
نوێ لە سوریا دەستیپێکردووهو دەبێت سوریا بۆ هەمووان بێت، داواش له دهسهڵاتدارانی
نوێی وڵاتهكه دهكات، پشتیوانیی له پرۆژهی فیدراڵی بكهن.
ئهو ئهندامهی دهستهی هاوسهرۆكایهتیی (پهیهده)
لە شاری حەسەکە بهشداریی له گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتیوانیكردن له هێزهكانی
(ههسهده)کردو له وتارێكیدا رایگەیاند:" دوای روخانی رژێمی بەعس و بهشار
ئهسهد، قۆناغێکی نوێ لە سوریا دەستیپێکردووهو دەبێت سوریا بۆ هەمووان بێت."
دووپاتشیكردهوه: "هێزەکانی سوریای دیموکرات
(ههسهده) هێزی گروپێکی دیاریکراونین، بەڵکو هێزێکن بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکان،
هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بووهبه مۆدێلێک بۆ جێبەجێکردنی سیستمی دیموکراسی
و برایەتیی گەلان".
جەختیشیكردەوە:"
پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشێکی دانەبڕاون لە سوریاو ئێمە هیچ نیازێکی
جوداخوازانە و دوژمنکارانەمان نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی دیموکراسی سەرکەوتوو پێشکەش دەکەین".
کە مەبەستی پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە و بە
گوتەی ئەو، ئەم پرۆژەیە دەتوانێت ببێتە بنەمای نووسینی دەستوورێکی نوێ کە دیموکراسی
بەدەستبهێنێت و گرەنتی یەکگرتوویی سووریا بکات.
ئاڵدار خەلیل وتی
"ئێمە (پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر)تان پێشکەش دەکەین بەناوی هەموو پێکهاتەکانی
باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەگەر ئێوە بەدوای ئازادیی و دیموکراسی و یەکگرتوویی سووریادا
دەگەڕێن، ئەوا پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، یاخود فیدراڵی چارەسەرە".
دووبارهش، تورکیای بههەوڵدان بۆ زیندووكردنهوهی خەونە عوسمانییەکانی
و داگیرکردنی زیاتری خاکی سوریا تۆمهتبار كرد كه له رێگهی گروپە چەکدارەکانهوه
دهیهوێت سەقامگیریی ناوچەکە تێکبدات.
ئاڵدار خهلیل وتشی: "ئەگەر دەوڵەتی تورکیا
بەڕاستی ئامانجی بەدیهێنانی ئاسایشه بۆ گەلی سوریا، دەبێت لەو ناوچانهی داگیركردووه
بکشێتەوە و گەلی سوریا بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆیان، خۆیان بڕیاری لێبدەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP