لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی: تەوتین كێشەی مووچەخۆران چارەسەر دەكات

کوردستان
17:53 - 2024-12-25

یەكێتی پشتیوانی له‌ داواكاریی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینی مووچە دەكات، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیش دەڵێت: "تەوتین كێشەی مووچەخۆران چارەسەر دەكات نەك هیچ پڕۆژەیەكی دیكە".

زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "یەكێتی تەئكید لەجێبەجێكردنی سەرجەم ئەو بەڵێنانە دەكاتەوە كەلەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەجەماوەرەكەی داوە، بەتایبەت پرسی جێبەجێكردنی تەوتینی مووچەی مووچەخۆران لەهەرێم، بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێكی داوە كەتەوتین جێبەجێ بكرێت، نەك هیچ پڕۆژەیەكی دیكە".

زیاد جەبار دەڵێت:"جێبەجێكردنی تەوتین داواكاری مووچەخۆران و بڕیاری دادگای فیدراڵیشە، بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی لەجێبەجێكردنی دەكات و پێمان وایە تەوتین چارەسەری كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات، هاوكات سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیش تەئكید لەجێبەجێكردنی تەوتین دەكاتەوە"

لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی وتیشی: "بۆ جێبەجێكردنی تەوتین یەكێتی لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە، هەروەها هەموو رێگەیەك دەگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەو داوایەی مووچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ بكەین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP