بەڕێوەبەرى روانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ
ئاشكرایكردوه، ئهمڕۆ دادگاییکردنى
بەرپرسە دەستگیرکراوەکانى ڕژێمهكهى ئەسەد دەستپێدەکات.
ڕامى عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى ڕوانگەى سوری بۆ
مافەکانى مرۆڤ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتى وتوه، "ئەمڕۆ ئەوکەسانەى دەستگیرکراون
یان خۆیان ڕادەستکردوە لەلایەن لیژنەیەکى یاسایی تایبەتەوە کە لەلایەن وەزارەتى
دادى حکومەتى ڕاگوزەرەوە پێکهێنراوە یەکەم دادگایی دەکرێن".
وتوشیهتى:"لەنێو ئەوکەسانەدا هەندێک
لەبەرپرسانى تێدایە کاریان لەگەڵ هاوسەرى بەشار ئەسەددا هەبوەو تاوانى دژە
مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە، لەگەڵ بەرپرسانى زیندانى سیدنایاو لەگەڵ ژمارەیەک
لەئەفسەرانى پلە باڵاو ئەو بەرپرسە ئەمنییانەى کە تاوانى دژە مرۆڤایەتییان
ئەنجامداوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP