لە ئەنجامی هێرشێکدا بەرپرسێكی ئێران كوژرا

جیهان
11:32 - 2024-12-29

چەکدارێک هێرشیکردە سەر بنکەی پۆلیسی بەندەر لێنگە لە باشوری ئێران و لەئەنجامدا موجتەبا شەهیدی تەختی، بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی شارەكە كوژرا و پاسەوانێکی بریندارە.
قائیمقامی بەندەر لێنگە بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاند، "لە هێرشە خۆکوژیەکەدا ، موجتەبا شەهیدی تەختی بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی شارەكە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پاسەوانێکی بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی شارەكە بریندارە و ئەو كەسەشی كە هێرشەكە ئەنجامداوە کوژراوە.
بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، ڕوداوەكە لەبەردەم بینای پۆلیسی ئیتلاعاتی شاری بەندەرلێنگە ڕویداوەو خۆكوژەكە، ئۆتۆمبێلی موجتەبا شەهیدی تەختی ڕاگرتوە و دوای نزیكبونەوە لێی دەستڕێژی گوللـەی لێكردوە و گوللـە بەر سەر، دەموچاو مل و سنگی کەوتوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP