دوو كرێكار لەشاری کەرکوک لەكاتی پاكکردنەوەی مەنهۆڵی ئاوەڕۆی یەكێك لە یەكە نیشتەجێبوونەكانی شارەكە گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کاتی پاکردنەوەی مەنهۆڵی ئاوەڕۆی یەكێك لە یەكە نیشتەجێبوونەكانی کەرکوک، لە نزیک رێگا حەولییەکەی کەرکوک دوو کرێکار کەوتنە نێو مەنهۆڵەکە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینیەوە گیانیان لەدەستدا
لەسەر رووداوەکە سامان یابە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، کرێکارەکان بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە لە کاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵیکدا گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئازادییەوە بە کەناڵی کەرکوکی وت، هەردوو کرێکارەکە بەر لە گەیاندنیان بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە و سەرەڕای هەوڵی زۆری پزیشکەکان ژیانیان بۆ نەگەڕاەوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان دوو کرێکارەکە یەکێکیان کورد و ئەوەی دووەمیان عەرەب بووە، کرێکارە کوردەکە لەدایکبووی ساڵی 1983یە خیزاندارە و باوکی چوار منداڵە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، بۆ کرێکاری هاتووەتە کەرکوک کریکارە عەرەبەکەش لەدایکبووی ساڵی 1993یە و دانیشتووی شاری کەرکوک بووە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP