لە 13 رۆژدا چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دەدۆزرێنەوە

کوردستان
09:54 - 2025-01-05

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ماوەی 13 رۆژدا چوار گۆڕی بەکۆمەڵ کە 163 روفاتیان تێدابووە دۆزراونەتەوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە: دوێنێ هاوڵاتییان لە شاری ئەلسەنمین سەر بە پارێزگای درعا لە رۆژهەڵاتی بارەگای فیرقەی 9ـی هێزەکانی ڕژێمى بەشار ئەسەد، 5 روفاتیان دۆزیوەتەوە.
رۆژی 2ـی کانوونی دووەم، گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ کە ڕووفاتى 31 کەسی نەناسراوی تێدابووە، لە کێڵگەی ئەلکوەیتی لە نزیک شاری ئیزرەع سەر بە پارێزگای درعا دۆزرایەوە, هەر لە شاری ئیزرەع، رۆژی 16ـی کانوونی یەکەم، دانیشتووانەکەی گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە 34 روفاتی تێدابووە.
روانگەی سووری دەشڵێت: لە 22ـی کانوونی یەکەمدا، روفاتی 93 کەس دۆزراوەتەوە کە ژن و منداڵیان تێدابووە، بەگوێرەی دانپێدانانی سەربازانی یەکەی هەواڵگری سوپای پێشووی سووریا لە درعا ئەو کەسانەى کە ڕووفاتەکانیان دۆزراوەتەوە بە زیندووی سوتێندراون.
روانگەی سووریا داواش دەکات: لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بکرێت بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکان و دادگاییکردنی تۆمەتباران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP