ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پرسی نه‌وت و خانه‌نشینان تاوتوێده‌كات

کوردستان
12:44 - 2025-01-11


كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی كورد له‌ حكومه‌تی عیراق و به‌شێك له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد و بەوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی زۆرێک لە پرسە گرنگەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق، سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونەوەکە بە PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه‌:" کۆبوونەوەکە تایبه‌تە به‌ پرسی موچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مەلەفی نەوت و پرسی خانەنشینان و ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بەژیانی خەڵکی کوردستانەوە".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ده‌ڵێت:"کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆ و روونکردنەوەیە لەسەر ئەو پرسانە و هەوڵەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەن، هاوکات چی بکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئەو کێشانەی کە چارەسەر نەکراون" 

لە کۆبوونەوەکەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و نوێنەرانی حکومەتی عیراق لەگەڵ حکومەتی هەرێم، کێشەکان و هۆکارەکان و هەنگاوەکان دەخرێنەڕوو.

هەرێم کەما ئاغا دەشڵێت:" گرنگە فراکسیۆنەکان و نوێنەرانی کورد لە حکومەتی عیراق، زانیاری وردیان لەبارەی هەنگاوەکان و کێشەکان هەبێت، هەروەها حکومەتی هەرێم و عیراق چیان لە ئەستۆیە جێبەجێی بکەن و چی نەکراوە ئەوا فراکسیۆن و نوێنەرانی کورد لە حکومەتی عیراق، کاریان لەسەر بکەن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP