ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له باره‌ی تۆمه‌تباركردنی بۆ هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی (سه‌یده زێنه‌ب) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ره‌تیده‌كاته‌وه، په‌یوه‌ندیان به‌هه‌وڵدان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب هه‌بێت و ئاماده‌یی خۆشیان ده‌رده‌بڕێت بۆ هاوكارییكردنی ئیداره‌ی دیمه‌شق به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "ئاژانسی هه‌واڵی سانا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی له شاری حه‌له‌ب ڕاگه‌یاند و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئۆتۆمبێله له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانمان له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هاتوه، ئێمه سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌م تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی واقیعی یان لێكۆڵینه‌وه‌ی رون نین".
روونشیكردووه‌ته‌وه: "ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانمان و ناوچه‌ی حه‌له‌ب پڕن له گروپه به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به توركیا، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ته‌واویان هه‌یه له تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌و كه‌شوهه‌وای ئه‌رێنییه‌ی كه له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان ئێمه و به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له دیمه‌شق هاتوه‌ته ئاراوه".
هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه: "بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان، هێزه‌كانمان پێشنیاری هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئیداره‌ی دیمه‌شق ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی لایه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانی پشت ته‌قینه‌وه‌كان و ناردنی ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و شوێنه‌كانی دیكه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی له سوریا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه "هه‌وڵی چه‌كدارانی دا*عش بۆ بۆردومانكردنی مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP