پارتی نەتەوەیی کوردستان پەیامێکی دەستخۆشی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت" سەرۆکی یەکێتی بۆ هەر کێشە و قەیرانێک دێتە مەیدان و بەهەمان ڕێچکەی ڕەوانشاد سەرۆک مەم جەلال بەتەواوی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد خۆی یەکلایی کردۆتەوە ".
لە پەیامەکەدا هاتووە "بەناوی سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی نەتەوەیی کوردستان ، دەستخۆشی لە بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین، لەپای ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی کەلەبەرژەوەندی هەزارەها هاوڵاتی کوردستان نواندی و بڕیاریدا کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە و نەهێڵرێت هیچ کەسێک زیانی پێ بگات".
دەشڵێت: " جێگای خۆیەتی سوپاسی کاک بافڵ تاڵەبانی بکەین کە لەکاتی دروستبونی هەر قەیران و کێشەیەکدا دێتە مەیدان و بڕیاری بوێرانە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەدات ، هەروەها بەردەوامیش لەخەمی موچەخۆرانی کوردستاندایە و پێگەی خۆی بەکاردێنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە قورسەی کەبەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە و دەیان جار بەگوشارەکانی جەنابیان پارە ڕەوانی کوردستان کراوە ، بەڕاستی کاک بافڵ سەرکردەی هەلومەرجە قورسەکانە و بەهەمان ڕێچکەی ڕەوانشاد سەرۆک مەم جەلال بەتەواوی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد خۆی یەکلایی کردۆتەوە ، بۆیە شایەنی دەنگپێدانە لەهەر هەڵبژاردنێکی داهاتودا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP