سوپای توركیا له‌درێژه‌ی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و به‌تایبه‌تش بۆردومانكردن و وێرانكردنی ژێرخانی ئابوورییه‌كه‌ی، وێستگەیەکی کارەباو كۆگایه‌كی ئاو لە دەوروبەری حەسەکە بۆردوومانکرد.
روانگەی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانه‌كانی تورکیا وێستگەیه‌كی بەرهەمهێنانی کارەباو ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی خان جەبەل لە دەوروبەری شارۆچکەی (دێرک)ی سه‌ربه پارێزگای حه‌سه‌كه بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوه.
روانگه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه‌ئەوە فڕۆکە جەنگی و بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بە بەردەوامیی دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە دەوروبەری منبج بۆردووماندەکەن و شەڕ و رووبەڕووبوونەوەش لەنێوان هەسەدە و چەکدارەکانی لایه‌نگری تورکیا بەردەوامە.
راشیگه‌یاندووه:" ته‌نها لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە تا ئێستا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا 23 جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆرینەیان خەڵکی مه‌ده‌نین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP