دانیشتووانی چین بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک کەمیکرد

جیهان
20:04 - 2025-01-17


ژمارەی دانیشتوانی چین لە ساڵی رابردوودا بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک کەمیکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستەنگە دیمۆگرافییەکان لەنێویاندا بەساڵاچوونی دانیشتووانی چین و کەمی منداڵبوون لە وڵاتەکە.
بەگوێرەی ئامارەکان، تا کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەی دانیشتووانی چین کە دووەم وڵاتی جیهانە لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە لە ئێستادا و پێشتر یەکەم وڵات بوو، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی یەک ملیار و 408 ملیۆن کەس بووە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر یەک ملیۆن و 39 هەزار کەس کەمیکردووە.
ئەو ئامارانەی حکومەت لە پەکین رایدەگەیەنێت هاوتەریبن لەگەڵ رەوتە جیهانییەکان، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ئاسیا کە دابەزینی بەرچاوی رێژەی لەدایکبوونیان بەخۆیەوە بینیوە.
سێ ساڵ لەمەوبەر چین چووە ریزی ئەو وڵاتانەی ژمارەی دانیشتووانیان رووی لە دابەزین کردووە، کە بریترین لە ژاپۆن و وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات کە بەردەوام ژمارەی دانیشتووانیان روو لە کەمبوونەوەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP