کیس کیلۆگ، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا و ڕوسیا ڕایگەیاند:ئەمریکا دەیەوێت ئۆکرانیا هەڵبژاردن ئەنجام
بدات، ئەگەری هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ، بەتایبەتی ئەگەر کیێڤ بتوانێت لە چەند مانگی
داهاتودا ڕازی بێت بە ئاگربەست لەگەڵ ڕوسیا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئۆکرانیاو
پەرلەمانی ئۆکرانیا کە لەنێو شەڕی لەگەڵ ڕوسیادا ڕاگیرابو، بۆیە "پێویستە
ئەنجام بدرێت".
باسی لەوەشكردووە "زۆربەی وڵاتە دیموکراسیەکان
لە کاتی شەڕدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. پێموایە گرنگە ئەو کارە بکرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە ترەمپ و کیلۆگ دەڵێن، "کار
لەسەر پلانێک دەکەن بۆ ئەوەی لە چەند مانگی یەکەمی ئیدارەی نوێی ئەمریکادا،
ڕێککەوتنێک بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی كە بە هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە
مانگی (شوباتی 2022دا دەستیپێكرد".
لایخۆشیەوە ڤۆلۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ڕایگەیاند، ئەگەر شەڕەکە کۆتایی پێبێت و گەرەنتی ئەمنی بەهێز بخرێتە بواری
جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی ڕوسیا لە دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرێت،
ئەگەری هەیە ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP