دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات(
مەسەدە) رایگەیاند، هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی دەبێت نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو
پێکهاتەکان مسۆگەر بکات و جەختیكردەوە، كە دەبێت ئاوەدانکردنەوە بەشێوەیەکی
دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت.
مەسەدە كۆبویەوە و رایگەیاند، هەر گۆڕانکارییەک دەبێت بە پێی ناوەڕۆکی بڕیاری
٢٢٥٤ی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەم بڕیارە لەبەر چاو نەگیرێت
ئەنجامێکی نەرێنی دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە هەر
گۆڕانکارییەکی سیاسی دەبێت نێونەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات
کە سیستەمێکی بەڕێوەبردن دابمەزرێت فرەڕەنگی سووریا نیشانبدات و یەکسانی
پێکهاتەکان مسۆگەر بکات.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە درا، کە
گەڕانەوەی کۆچبەران و پەنابەران دەبێت سەلامەت و پارێزراو بێت، هەروەها دەبێت
ئاوەدانکردنەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت کە لە هەرێمێکدا یان
ناوچەیەکدا سنوردار نەبێت، بۆ ئەوەی هەموو سوورییەکان هەست بە هاوبەشی بکەن لە
بنیاتنانی داهاتووی وڵاتەکەیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP