مەزڵوم کۆبانێ و ئەنەکەسە کۆبوونەوە

کوردستان
10:00 - 2025-01-29

وەفدی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا "ئەنەکەسە" سەردانى مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سووریاى دیموکراتیان  لە شاری حەسەکە کردو لەگەڵیدا کۆبونەوە.
فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی "ئەنەکەسە" لە بارەی کۆبونەوەکەوە  راگەیاندووە، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ ئەرێنی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە دیدارەکەدا لەگەڵ فەرماندەی هەسەدە ، جەختمان لە یەکدەنگی و رۆشتنمان وەکو یەک وەفد بۆ دیمەشق کردووەتەوەو ئەو جۆرە دیدارانەش بەردەوام دەبن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە هەوڵەکان بۆ یەکخستنی پارت و لایەنە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئەمە دووەم کۆبوونەوەیە لەنێوان مەزڵوم کۆبانێ و وەفدی ئەنەکەسە بەڕێوەدەچێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP