بڕیارە ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، لە واشنتۆن
قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە تاوتوێ بکات، پێشئەوەی لەلایەن دۆناڵد ترەپەوە
پێشوازی لێبکرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، بنیامین
ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایەو وەک یەکەم
سەرۆک و سەرکردەی ئەوروپا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازی لێدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
لەگەڵ ستیڤ ویتکـۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوەو
قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە تاوتوێ دەکەن.
سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ واشنتۆن هاوکاتە لەگەڵ
دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەم هەفتەیەدا بۆ نێوەندگیری نێوان حەمماس و
ئیسرائیل، هەروەها بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ
سەرۆک وەزیرانی قەتەر و بەرپرسانی باڵای میسر سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی
غەززە کۆببێتەوە.
قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە، دەبێتەهۆی
ئازادکردنی دواین بارمتەکانی بزوتنەوەی حەمماس و کۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە 7ـی
تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە سەریهەڵداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP