ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

جیهان
11:34 - 2025-02-02


لە یەكەم سەردانی رەسمیدا بۆ دەرەوەی وڵات، بڕیارە ئەمرۆ ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا سەردانی سعودیە بکات.
سەردانەكەی شەرع بۆ سعودیە، یەكەم سەردانە كە لە دوای وەرگرتنی پۆستەكەی وەك سەرۆكی قۆناغی راگوزەر ئەنجامی دەدات و بە وتەی سەرچاوەکانیش، لەگەڵ لیپرسراوانی سعودیە باس لە قۆناغی ئێستا و پشتگیری سعودیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی سوریا و هەوڵەكان بۆ هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سوریا دەكات .
ئەمەش لە كاتێكدایە ، لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی سوریای كردو لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبووەوە ، رۆژی پێنج شەمەش هەریەك لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و ئەمیر محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە پیرۆزباییان لە شەرع كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP