پنتاگۆن رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا
بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی تا دوو ساڵ بردە
دواوە.
شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند ، بەپێی خەمڵاندنە رەسمیەکانمان "پێدەچێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا
بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەو دامەزراوانەش لەناوچوون.
لە 22ـی حوزەیران، دوای چەند رۆژێک لە هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمریکا سێ شوێنی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کرد کە ئەوانیش؛
نەزەک و ئەسفەهان و فۆردۆ بوون.
دوابەدوای ئەمەش ئێران بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکای
لە قەتەر بۆردومان کرد و ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
راگەیاند و ترەمپ وتی؛ هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران، یەکلاکەرەوەبوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP