تره‌مپ هۆشداریی به‌ حه‌ماس ده‌دات

جیهان
20:27 - 2025-07-02

 

 

دوای نزیکەی 700 رۆژ لە جەنگ لە غەززە، دوناڵد ترەمپ نزیکبوونەوەی ئاگربەستی یەکجارەکی لە کەرتەکە راگەیاند و دەڵێت: ئیسرائیل مەرجە پێویستەکانی بۆ ئاگربەستی 60 رۆژەی غەزەی پەسەندکردووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئیسرائیل ئامادەیە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس بکات و مەرجە پێویستەکانی بۆ ئاگربەستی 60 رۆژەی غەزەی پەسەندکردووە.

ترەمپ وتیشی: نوێنەرانی کۆبوونەوەیەکی دوورو درێژ و بنیادنەریان لەبارەی غەزە لەگەڵ ئیسرائیلییەکان ئەنجامداوە.

ترەمپ هیچی لەبارەی نوێنەرەکانی ناڵێت، بەڵام پێشتر بڕیاربوو ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا و مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە و جەی دی ڤانسی جێگری ترەمپ، لەگەڵ رۆن دیرمەر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل کۆببنەوە.

ترەمپ جەختیکردووەتەوە، ئیسرائیل مەرجە پێویستەکانی بۆ ئاگربەستی 60 رۆژەی غەزە پەسەندکردووە، لەو ماوەیەشدا کار لەگەڵ تەواوی لایەنەکان دەکەن بۆ کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە جەنگ.
ترەمپ هیواخوازە لەپێناو بەرژەوەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەماس ئەم رێککەوتنە پەسەندبکات.

دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی توندشی بە حــ.ـەمــ.ـاس دا كه‌ ئەگەر بەو ئاگربەستە په‌سه‌ند نه‌كه‌ن کە ئیسرائیل ئیمزای کردووە لەگەڵیان، شتی باش ڕوو نادات و چاوەڕێی خراپتربن.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP