عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هۆشداری دەداتە کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی
ئەوروپا سەبارەت بەو شتەی کە بە "ڕێبازی تێکدەرانە"ی ژمارەیەك وڵاتی
ئەوروپی وەسفی کردوە و ڕایگەیاندوە، "ئەوان پشتیوانی ئیسرائیل و ئەمریکا
دەکەن"
عەباس عێراقچی، لە ڕاگەیەندراوێكدا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاویکردوەتەوە، پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی
دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامداوە و هۆشداری داوە لە "ڕێبازی
تێکدەرانە"ی ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی
ئەوروپا گرتوە سەبارەت بە شەڕی ئاسمانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و ئێران و
ڕایگەیاندوە، کە پشتیوانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەن. بەڵام بە دیاریكراوی ئاماژەی
بە هیچ وڵاتێكی ئەوروپی نەكردوە.
لایخۆیەوە کایا کاڵاس دوای پەیوەندییەكە لە
پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە،
دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێت بە زوترین کات
دەسپێبکاتەوە. هەروەها دەبێت هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
دەستپێبکاتەوە و یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ ئاسانکاری.
دەشڵێت، "هەر هەڕەشەیەک بۆ کشانەوە لە
پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی بەشدار نییە لە کەمکردنەوەی
گرژییەکان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP