دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی
پەرلەمانی عیراق لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبووەوە
و ئەردۆغان ڕەزامەندی لەسەر بەردانەوەی 420 مەتر سێجا ئاوی لە چرکەیەکدا بەرەو عیراق
دابوو.
بەڵام سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی مووسڵ
ڕایگەیاند: هیچ بڕە ئاوێکی زیادە بەرنەدراوەتە نێو ڕووباری دیجلە و بەنداوی مووسڵ
بەشێوەی ئاسایی خۆی و وەک ڕۆژانی ڕابردوو ئاوی لە تورکیاوە پێگەیشتووە .
ئاماژەی بەوەشکرد، بەنداوی مووسڵ ڕۆژانە 113 مەتر
سێجا ئاوی لە چرکەیەکدا لە تورکیاوە پێدەگات، ئەمڕۆش هەر ئەو بڕە ئاوەی پێگەیشتووە
و هیچ زیادی نەکردبوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP