تامی بروس وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ڕاگرتنی
هاوكارییه‌كانی ئێران
له‌گه‌ڵ
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی
وزه‌ی ئه‌تۆمی
"قبوڵكراو نییه" و
هاوكات جه‌ختیكرده‌وه،
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بۆ هه‌میشه گۆڕانكاری ڕیشه‌یی به‌سه‌ردا
هاتوه.
تامی بروس له كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌وانیدا وتی،
"هه‌نگاوی ئێران
بۆ ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی
وزه‌ی ئه‌تۆمی
له كاتێكدا كه ده‌رفه‌تێكی
زێڕینی له‌به‌رده‌مدایه بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی
ڕێڕه‌و و هه‌ڵبژاردنی
ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی،
جێگه‌ی قبوڵكردن
نییه".
رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست له‌ماوه‌ی
دو هه‌فته‌ی
ڕابردودا گۆڕانكارییه‌كی زۆر ڕیشه‌یی
به‌خۆیه‌وه بینیوه
ڕونیشیكرده‌وه،
"رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له‌ماوه‌ی
دو هه‌فته‌ی
ڕابردودا گۆڕانكارییه‌كی زۆر ڕیشه‌یی
به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆ هه‌میشه گۆڕاوه، ئه‌مریكا
له‌م جیهانه نوێیه‌دا ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌ی
هه‌یه بڕیارێكی جیاواز بدات، سه‌رۆك
دۆناڵد تره‌مپیش به‌وه گه‌شبینه".
باسی له‌وه‌شكرد،
ئێران ده‌بێت به ته‌واوی و بێ دواكه‌وتن
هاوكاری بكات، هه‌روه‌ها
به ته‌واوی
پابه‌ند بێت به ڕێككه‌وتنی پارێزبه‌ندی
خۆی به‌پێی په‌یمانی
قه‌ده‌غه‌ی
بڵاوبونه‌وه‌ی
چه‌كی ئه‌تۆمی،
له‌وانه‌ش
پێدانی زانیاریی پێویست بۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی
وزه‌ی ئه‌تۆمی
بۆ ڕونكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی
پرسیاره درێژخایه‌نه‌كان
سه‌باره‌ت
به مادده ئه‌تۆمییه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كان
له ئێران، هه‌روه‌ها
دابینكردنی ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی
بێ سنور بۆ دامه‌زراوه‌ی
پیتاندنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئاشكراشیكردوه،
"ئێمه به‌وپه‌ڕی
خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی
وردی زیاتری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی
وزه‌ی ئه‌تۆمی
ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر
ئه‌م پرسه،
شایه‌نی
دوپاتكردنه‌وه‌یه كه ئێمه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی
دۆناڵد تره‌مپدا پێشكه‌وتنی
گه‌وره‌مان
له‌م بواره‌دا
به‌ده‌ستهێناوه و ئێران ناتوانێت خاوه‌نی
چه‌كی ئه‌تۆمی
بێت".
وته‌بێژه‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا سه‌باره‌ت
به غه‌ززه و شه‌ڕی ئیسرائیل
ده‌ڵێت، "سه‌رۆك
تره‌مپ و نوێنه‌ره‌كانیان
كۆبونه‌وه‌یه‌كی
درێژخایه‌ن و به‌رهه‌مداریان
له‌گه‌ڵ
ئیسرائیلییه‌كان سه‌باره‌ت
به غه‌ززه ئه‌نجامدا، ئیسرائیلیش ڕه‌زامه‌ندی
ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر
مه‌رجه پێویسته‌كان بۆ
ئاگربه‌ستی 60 ڕۆژه،
له‌م ماوه‌یه‌دا
له‌گه‌ڵ
هه‌مو لایه‌نه‌كان
كارده‌كه‌ین
بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه".
ئه‌وه‌شی
راگه‌یاندوه،
"قه‌ته‌رییه‌كان
و میسرییه‌كان پێشنیازی
كۆتایی ده‌خه‌نه‌ڕو،
هیوادارم حه‌ماس ئه‌م
ڕێككه‌وتنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
قبوڵ بكات، چونكه دۆخه‌كه باشتر نابێت، به‌ڵكو خراپتر
ده‌بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP