تورکیا قەیوم بۆ شارەوانی سێرت دادەنێت

کوردستان
13:32 - 2025-01-29

 

میدیاكانی باكوری كوردستان بڵاویانكردەوە، دوێنێ دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی سۆفیا ئالاغاش، هاوسەرۆکی شارەوانیی سێرتی باکوری کوردستان، لە پێنجەمین دادگای تاوانەکانی دیاربەکر بەڕێوەچو، بە تۆمەتی "ئەندامبون لە پەکەکە" تۆمەتبار کرا.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، دواجار لە حەوتەمین دانیشتنی دادگایی كردنەكەدا، سزای بەندکردنی شەش ساڵ و سێ مانگی بەسەردا سەپێندرا. دوای سەپاندنی سزاکەش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، "قەیوم لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت داندراوە". 

 

سۆفیا ئالاغاش، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی ڕابردو کاندیدی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بو.  لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2023ی توركیاوە، قەیوم بۆ هەشت شارەوانی دەم پارتی دانراون، کە بریتین لە هەکاری، ماردین، باتمان، دێرسیم، خەلفەتی، ئاکدەنیز، باخچەسەرای و دوایینیشیان سێرت بو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP