وەفدی دەم پارتی ئەنجامی چاوپێکەوتن و دانوستانی
لەگەڵ پارت و لایەنەسە سیاسییەکانی تورکیا بڵاوکردوە و رایگەیاند، هەمو پارت و
لایەنەکان پەرلەمان وەک جێیەکی چارەسەری پرسی کورد دەستنیشان دەکەن.
وەفدی دەم پارتی لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی کۆبونەوە و
دانوستانەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەربارەی دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان
و قۆناغی چارەسەری پرسی کورد رایگەیاندو ئاماژەی بەوەکردوە ناوەڕۆکی دیداری
ئۆجەلانیان بە هەمو پارتەکان راگەیاندووەو هەمو پارتەکانیش تێڕوانینی ئەرێنیان
هەبوە.
وەفدی دەم پارتی باسی لەوەشکردوە: هەمو پارت و
لایەنە سیاسییەکان سوردن لەسەر چارەسەرکردنی ئایندەی پرسی کورد، هەربۆیە هەموان
پەرلەمانی تورکیایان وەك جێگایەك بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردستان دەستنیشانکرد.
ئەوەشیان خستوەتەڕو: داواکارییان پێشکەش بە هەمو
پارت و لایەنە سیاسییەکان کردوە کە خۆیان لە هەڵوێستی جیاواز و بڕیاری پێشوەختە بە
دوربگرن، چونکە زیان بەم قۆناغە دەگەیەنەێت و دەبێت هەموان خۆشیان لە زمانی هەڕەشە
و هێرش دوربخەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP