یەکێتی ئەوروپا بە 242 ملیۆن دۆلار هاوکاری سوریا دەکات

جیهان
22:17 - 2025-01-17


بەرپرسی قەیرانەکانی یەکێتی ئەوروپا، لەسەردانەکەیدا بۆ سوریا، پاکێجێکی یارمەتی بە بەهای 235 ملیۆن یۆرۆ بۆ وڵاتەکە راگەیاند.
حاجە حەبیب، بەرپرسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: پاکێجێکی هاوکاری بەبەهای (242) ملیۆن دۆلار بۆ سوریا و وڵاتانی دراوسێ رادەگەیەنم.
ئاماژەی بەوەشکردوە: بڕیارەکە پابەندبونی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپایە بە هاوکارییکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی.
ئەم هاوکارییە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردو لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپادا باسیان لە سوککردنی سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر سوریا کرد و جەختیان کردەوە، هەڵگرتنی سزاکان کەرتەکانی گواستنەوە و نەوت و گاز و چەند چالاکییەکی بانکی لەخۆدەگرێت، کە پێشبینیدەکرێت سوککردنی سزاکان لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە رۆژی 27ـی ئەم مانگە رابگەیەنرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP