لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بۆ جاری پێنجەم کۆدەبێتەوە

کوردستان
13:43 - 2025-02-04


بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی تەکنیکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
رێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی لیژنەی تەکنیکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: ئەمڕۆ لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتی، بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەهەولێر بۆ پێنجەم جار کۆدەبێتەوە".
راشیگەیاند: بەشی زۆری ئەرکەکانمان وەک لیژنەی دارێژەری ستراتیژی بەڕێوەبردن تەواوکردووە و خاڵەکانی لەسەری رێککەوتوین زیاترە لەو خاڵانەی لەسەری رێکنەکەوتوین، بەڵام جیاوازی بیروبۆچوون و روئیامان هەیە، هاوکات جیاوازیمان لەپێشنیازکردنی ئەو میکانیزمانە هەیە کە دەمانەوێت پرۆسەکەی پێ بەڕێوەببەین هەیە".
رێواز فایەق وتیشی:"هیوادارم ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ نەمانتوانی لەسەری رێکبکەوین لیژنەی باڵای دانوستان بتوانێت لەسەری رێکبکەوێت".
پێشتریش سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندبوو:" له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا باس له‌هیچ پۆستێك نه‌كراوه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت رێكنه‌كه‌وین یه‌كێتی پۆستی بۆچییه‌".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP