دادگای باڵای فیدراڵی بەهۆی چەند سکاڵایەکەوە کە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی شیعەوە تۆمارکرابوون، بڕیاریدا بەراگرتنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسی و یاسای گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان لەناوچە جێناکۆکەکان.
لەو بارەیەوە، سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکانەوە لەدادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر چەند بڕگەیەکی یاسای لێبوردنی گشتی تۆمارکرا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە یاساکە رەتکرابێتەوە، بەڵکو تا یەکلابوونەوەی سکاڵاکان جێبەجێکردنی یاساکە راگیراوە.
وتیشی: ئەگەر دادگای فیدراڵی هەر بڕگەیەک لەسێ یاساکە رەتبکاتەوە، پێویستە لەپەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە بدرێتەوە و لایەنەکان رێککەوتنی لەسەر بکەنەوە، چونکە فراکسیۆنەکان ئامادە نین جارێکی دیکە دەنگ لەسەر ئەو یاسایە بدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:بەپێی سکاڵاکان کێشەکە لەوەدایە کە هەر سێ یاساکە پێکەوە دەنگیان لەسەر دراوە، کە ئەوان دەیانویست یەک یەک دەنگی لەسەر بدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP