ئەدهەم بارزانی لەبارەی رۆڵی سەرۆک بافڵ لەناوچەکەو بێدەنگی سەرۆکی حکومەت دەدوێت و ئاماژە بەوەدەکات:" سەرۆکی یەکێتی کەسایەتییەکی گرنگە لەناوچەکە و خەڵک پشتیان پێبەستووە".
ئەدهەم بارزانی لەدوای سەردانیکردنی بۆ خێمەی شکۆ و بینینی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" مانگرتووان ئەرکێکی نەتەوەیی بۆ داواکردنی مافەکانیان جێبەجێدەکەن و دەستخۆشییان لێدەکەین، هاوکات پەیامێکیشیان ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی هەرێم کردووە، کە چیدیکە ناکرێت هەموو شتێک بەخواستی ئەوان بێت".
لەبارەی سەردانی سەرۆک بافڵ بۆ لای مانگرتووان ئەدهەم بارزانی رایگەیاند:" وەک هەمیشە سەرۆکی یەکێتی کارە گرنگەکانی ئەنجامداوە و دەبێت ئەوەشمان لەیاد نەچێت، کە سەرۆک بافڵ کەسایەتییەکی گرنگی ناوچەکەیە و خەڵک پشتیان پێبەستووە".
راشیگەیاند:" نەدەبوو سەرۆکی حکومەت بەمشێوەیەی ئێستای بێدەنگی لەبەرامبەر داوای مووچەخۆران هەڵبژێرێت، بەپێچەوانەوە ئەرکییەتی وەڵامی داخوازیی و مافەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران بداتەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP