لەسەر داوای پهرلهمانتارێكی فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له پهرلهمانی عیراق، وەزیری رۆشنبیری و راگەیاندن و گەشتوگوزار و شوێنەواری عیراق، بڕیاریدا بەدواداچوون بکرێت بۆ چوار شوێنەواری گەرمیان تا بخرێنە لیستی شوێنەوارە جیهانیەکانی رێکخراوی یونسکۆ.
پهرلهمانتار کاروان یاروەیس رایگەیاند:" لەسەر داواکاری بەندە وەزیری رۆشنبیری و راگەیاندن و گوشتوگوزارو شوێنەواری عیراق دەستەی شوێنەواری عراقی راسپارد بەدواداچوون بکەن بۆ چوار شوێنەواری گەرمیان تا بخرێنە لیستی شوێنەوارە جیهانیەکانی رێکخراوی یونسکۆ".
"دەستەی شوێنەواری عیراق توێژینەوەو بەدواداچوونی دەستپێدەکات بۆ ئەوەی بزانێت هەریەک لە قەڵای شێروانە و شوێنەواری حەوش کورو و دیواربەندی بێلولە و گۆڕ دەخمە لە کفری مەرجەکانی رێکخراوی یۆنسکۆی تیایە، تاوەکو عیراق بەرەسمی داوا بکات بخرێنە لیستی شوێنەوارە جیهانیەکانەوە و ئەگەر ئەم هەوڵەش بگاتە ئەنجام گەرمیان ئەچێتە سەر نەخشەی جیهانی شوێنەوارەکان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP