قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد له ئەدریان ییسلستاین کونسوڵی گشتیی هۆڵهندا لە هەرێمی کوردستان و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە لە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە زەمینەیەکی لەبار دروستبووە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی و هەمیشەیی کێشەی بودجە و موچە.
جەختیشیانکردەوە:" لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەن بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی کوردستان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP