ئەنجومەنی باڵای دادوەریی سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی سێ یاساكە راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

عێراق
16:48 - 2025-02-05


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئەو فەرمانەی دەوڵەت رەتدەكاتەوە كە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بۆ راگرتنی جێبەجێكردنی سێ یاسا دەرچووەو دەڵێت: "ناكرێت پەسندكردنی یاسایەك رابگیرێت پێش ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی رەسمیدا بڵاو بكرێتەوە".

هەمواری یاسای باری كەسێتی و یاسای گەڕانەوەی ماڵ و موڵك بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان و لێبوردنی گشتی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر درا، بەڵام لەبەر ئەوەی رۆژنامەی رەسمی وەقائیعدا بڵاونەكرایەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگرت و دەڵێت:" تا ئێستا ئەو یاسایانە بڵاونەكراونەتەوە، پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی وەك ئەوەی پەسند كراوە".

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی ئەنجومەنەكە كە سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆ 5/2/2025 بڵاویكردۆتەوە دەڵێت:"سەرەڕای ئەوەی كە ئەم دوو یاسایە تا ئێستا لەڕۆژنامەی رەسمیدا بڵاونەكراونەتەوە و  فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری بە ناپەیوەندیدار دادەنرێت، چونكە تیشكی خستە سەر دوو یاسا كە بەهۆی بڵاونەكردنەوەیان لەڕۆژنامەی رەسمیدا جێبەجێ ناكرێن و تەنها دەنگدان لەسەریان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێویستی بە دواخستنی دەركردنی هەر بڕیارێكە، بە شێوەیەكی نەرێنی یان ئەرێنی، پەیوەندی بە جێبەجێكردنی یاساكەەوە هەبێت".

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق سەرلەبەیانی چوار شەممە لەسەر پرسی راگرتنی ئەو سێ یاسایە كۆبوونەوەتەوەو ‌ راگەیەندراوێكی رۆژنامەاوانیدا دا ئاماژەی بەوەداوە كە كۆبوونەوەكە بە سەرۆكایەتی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنەكە بووە، باس لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عیراق كراوە، كە جێبەجێكردنی هەرسی یاسای لێبوردنی گشتی، باری كەسێتی و گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان-ی راگرتووە.

 بەپێی راگەیەندراوەكە "فەرمانەكانی دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیاری كاتین و دەسەڵاتی رەها و پابەندكەریان نییە، دادگاكان پابەندن بە جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە لە (1/21/2025) دەنگی لەسەر دراوەو  بە گوێرەی دەستور، بەوپێیەی پەسەندكردنی ئەو سێ یاسایە تاوەكو ئێستا لەڕۆژنامەی  وەقائیعی حكومەتی عیراق بڵاو نەكراونەتەوە، بۆیە دادگای باڵای فیدراڵی ناتوانێت جێبەجێكردنیان رابگرێت.

 هەروەك بۆ قسەكردن لەسەر ئەم پرسە پشت بە ماددەو بڕگەیاساییەكان بەستراوە و روونكراوەتەوە.

دوێنێ 4/2/2025  دادگای فیدڕاڵی عیراق یاساكانی باری كەسی، گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی ڕاگرت و دەڵێت، بڕیار لەسەر دەستوریبونی بڕیارەكان دەدرێت چونكە لەكاتی دەنگداندا پەلەكردنیان‌ یان پێوەدیار بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP