ئێران مەرجی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا هەیە

جیهان
10:33 - 2025-02-09


عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی، پێویستی بە دانوستان هەیە، بەڵام ناکرێت لەژێر زۆرترین فشاردابێت، چونکە لەو دۆخەدا ناچێتە چوارچێوەی دانوستانەوە بەڵکو دەبێتە خۆڕادەستکردن.
وتیشی: ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا، بەڵام لە ژێر فشاری سیاسەتی دۆناڵد ترەمپدا نا.
لێدوانەکەی عێراقچی دوای ئەوەهات، کە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد دانوستان لەگەڵ واشنتۆن نەکات.
ئێران لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، چین و ڕوسیا گەیشتە ڕێککەوتن و لە بەرامبەر سوکـکردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەری و سنوردارکردنی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی سەپاند.
بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە یەکەم خولی خۆیدا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوەو سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، ئەمەش بووەهۆی نیگەرانی هاوبەشە ئەوروپییەکانی.
ترەمپ ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو جەختیکردەوە، پشتیوانی لە "رێککەوتنی ئاشتی" لەگەڵ ئێران دەکات، بەڵام ناکرێت هەرگیز ئەو وڵاتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP