ترەمپ وردەکاری گفتوگۆکانی لەگەڵ پوتن و پلانە خێراکەی ئاشکرا دەکات

جیهان
10:40 - 2025-02-09


ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
لە کۆتایی مانگی یەکی ئه‌مساڵدا دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن ڕایگەیاند، کە پوتن ئامادەیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ بکات و مۆسکۆ چاوەڕێی قسەی واشنتن دەکات کە ئەویش ئامادەیە.
ترەمپ دو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕایگەیاند، پێدەچێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوەو تاوتوێی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بکەن.
لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، تره‌مپ ڕایگەیاندوە کە "هەمیشە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پوتن هەبوەو پلانێکی کۆنکرێتی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، بەڵام وردەکاری زیاتری ئاشکرا نەکرد.
ترەمپ وتیشی، "هیوادارم ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه‌ بە خێرایی ڕوبدات، جونكة خەڵک ڕۆژانە دەمرن، ئەو شەڕە لە ئۆکرانیا زۆر خراپەو  دەمەوێت ئەم شتە نەفرەتییە کۆتایی پێبێت".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP