دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرۆک کۆماری دواخست

عێراق
21:28 - 2025-02-12

دادگای فیدراڵیی عێراق، سکاڵاکەی سەرۆک کۆماری لەسەر سەرۆک وەزیران بۆ 18ی ئەم مانگە دواخست.

پێش چەند رۆژێک د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، سکاڵایەکی لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا لەگەڵ ئەنجامدانی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تۆمارکرد.

ئەمڕۆش دادگای فیدراڵیی عێراق، سکاڵاکەی بۆ رۆژی 18ی ئەم مانگە دواخست.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP