د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق سێ یاساكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق ئیمزای لەسەر یاساكانی باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی ماڵ و موڵك بۆ خاوەنەكانیان كردووە و پەسەندی كردوون.
ئەوەش دوای ئەوەدێت كە رۆژی سێشەممەی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ئەو سكاڵانەی رەتكردەوە كە لە دژی یاساكان تۆمار كرابوون.
ڕۆژی 21ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیەك پاكێج دەنگی لەسەر سێ یاساكە دا و بەدوای خۆیدا كاردانەوەی لێكەوتەوە، هەر سێ یاساكەش لەلایەن كورد و شیعە و سوننەكانەوە پشتگیریی لێكران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP