بەهۆی ڤالانتاینەوە نرخی ئۆتۆمبێلی تاهۆ لە عیراق بەرز دەبێتەوە

عێراق
21:26 - 2025-02-14


بەهۆیڤالانتاینەوە خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی تاهۆ زیادی کردووە، چونکە دەوڵەمەندەكان دەیكڕن و وەك دیاری دەیبەخشن.
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عیراقی، لە هەژماری فەیسبوكەکەی رایگەیاند، رۆژی خۆشەویستی جیهانی یەکێکە لە دیارترین بۆنە ئابوورییەکانی جیهان و تێیدا تێكڕای خەرجییەكان بۆ كڕینی دیاری و ئاهەنگەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە.
راشیگەیاندووە كۆمەڵەی هەناردەكارانی گوڵ و بەرهەمە زەیتییەكان دەڵێت، توركیا بۆ ئەو بۆنەیە ئەمساڵ 75 ملیۆن گوڵی بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا كردووە و لە ئەمریكاش خەرجی بەكارهێنان لەم بۆنەیەدا بۆ زیاتر لە 20 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە.
مەرسوومی دەشڵێت بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی فەرەنسی، لە عیراق 36 ملیاردێر و 16 ملیۆنێر هەن، ئەم دەوڵەمەندانە بۆ ڤالانتاینی ئەمساڵ خواستیان لەسەر ئۆتۆمبێلی تاهۆ هەبووە، تا وەک دیاری بیبەخشن. بۆیە نرخی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بەرزبووەتەوە.
نەبیل مەرسوومی روونیشیکردووەتەوە نرخی ئۆتۆمبێلێكی تاهۆ دەگاتە نزیكەی 100 ملیۆن دینار، ئەمەش هاوتای مووچەی مانگانەی نزیكەی 150 فەرمانبەرە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP