سەرچاوەکانی ئاوی عیراق: سەرەڕای بارانی کەم ئاوی عیراق لە ئاستێکی باشدایە

عێراق
22:23 - 2025-02-14


وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایگەیاند، لە هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی کۆگای ئاو بەردەوامن، جەختیش دەکاتەوە بڕی ئاوی بەردراوە بۆ سەر روباری فورات لە ئاستێکی باشدایە.
ئەمڕۆ عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایگەیاند، ئەمساڵ سەرەڕای کەم بارانی بەڵام رێژەی ئاوی عێراق لە ئاستێکی باشدایە.
وتیشی، لە هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی کۆگای ئاو بەردەوامن و پڕۆسەی کۆگاکردنی ئاویش بەردەوامە هەتاوەکو لە هاوینی ئەمساڵ بتوانن پێداویستی هاوڵاتییان و جوتیاران بۆ ئاو پڕبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا رووباری دیجلە بڕە ئاوی جێگیری پێدا دێت و بڕی ئاوی بەردراوەش بۆ سەر رووباری فوڕات لە ئاستێکی باشدایە.
سەبارەت بە بارودۆخی بەنداوەکان باسی لەوەکرد، ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی گشتی جێگیرە، بە تایبەتیش بەنداوی موسڵ لە دۆخێکی زۆرباشدایە.  


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP