حکومەتی عیراق بۆ پاراستنی رێگاوبانەکان کێشی بارهەڵگرەکان رێکدەخات

عێراق
23:01 - 2025-02-14

وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی عێراق رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی هەرێم پلانێکییان بۆ پاراستن و چاکردنی رێگاوبانەکان لە باری قورسی بارهەڵگرەکان ئامادەکردووە.

حسێن جاسم، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی رێگاوبان و پردەکان لە وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هاوئاهەنگییەکی باشیان لەگەڵ هەرێم هەیە بۆ یەکخستنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە کێشی ستاندارد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە یەکخستنی بەیاننامەکە لەگەڵ هەرێم ئەوەیە بگەنە کێشێکی ستاندارد تا ئەو بارانەی بەسەر رێگا گشتییەکاندا تێدەپەڕن لەسەر بنەمای ئەم بەیاننامەیە وردبینییان بۆ بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرێم لەگەڵ تورکیادا دەرچەی گرنگی هەیە، لە ڕێگەیەوە بار بەسەر رێگای کەرکوک بەرەو بەغدادا تێدەپەڕێت، ئەمەش وایکردووە ئەو بارانەی لە باکوورەوە دێن بۆ بەغداد کۆنتڕۆڵ نەکرێن و کاریگەری زۆری  لەسەر پاراستنی تۆڕی رێگاوبانی نیشتمانی هەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP