سەرۆک وەزیرانی عێراق پاڵپشتیی حکومەت بۆ
ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران دووپاتدەکاتەوە و ئاشکرای کرد بەهۆی پاڵپشتی حکومەتەوە عیراق گەنم
هەناردە دەکات.
ئەمڕۆ نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی،
سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئاشکرای کرد سودانی لە میانی بەشداریکردنی
لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، پێشوازیی لە وەفدێکی کۆمپانیای کلاس کە تایبەتە بە کەرەستە
و ئامێری کشتوکاڵی، کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا سودانی رایگەیاندووە، حکومەت بۆ
هاوکاری و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، بەردەوام پاڵپشتیی جوتیاران دەکات و لەماوەی
رابردوودا عێراق بڕێکی زۆری گەنمی ناوخۆیی هەناردەی دەرەوەی وڵات کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بڕیاریاندا هەماهەنگیی
زیاتر لەپێناو گەشەسەندنی بواری کشتوکاڵ لە وڵاتەکەدا بکەن و کۆمپانیاکەش بڕیاریدا
چەند سەنتەرێکی راهێنان و ژمارەیەک ئامێری کشتوکاڵی بۆ عێراق دابین بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP