بەخواردنی ماسییەك شەقی لە بەختی خۆی هەڵدا و 2.6مليۆن دۆلارى له‌كيس خۆيدا

وێنە
07:53 - 2021-03-15

چیرۆكی گەنجێگی نەیجیری لە ماوەی شەوو رۆژێكدا بووە جێی نوكتەو گاڵتەو گەپی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەندین وێنەو پۆستەری گاڵتەئامێزی لەسەر دروستكرا.
چیرۆكەكەش لەوەوە دەستپێدەكات ئەو گەنجە كە لە ناوچەی ئاندۆنی نیشتەجێیە ماسیەكی گەورە راودەكات و لەگەڵ هاوڕێكانیدا وێنەی لەگەڵدا دەگرێت و شانازی بە كارەكەیەوە دەكات و دواتر دەیبرژێنن و نۆشی دەكەن، بێئاگا لەوەی لەسەر كانێكی ئاڵتون دانیشتووەو نرخی ئەو ماسییە دەیتوانی هەموو ژیانی بگۆڕێت.
ماسیەكە كە ناوی "بلو مارین"ە،  زۆر دەگمەنەو هەندێك جار كێشی دەگاتە زیاتر لە 800 كیلۆ، بەپێی بەدواداچونەكانیش ئەو ماسیەی گەنجەكە  ڕاوی كردبوو نرخی دەگاتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار.
  
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە، ئاخۆ ئەمە ماسی خواردن بوو، یان شەق لە بەخت هەڵدان بوو؟

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP