ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند:" داوای لێبوردن له (دۆناڵد تره‌مپ) هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ناكات، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند سەعاتێک له دەمەقاڵییان له به‌رده‌م كامێرا‌كان و راگەیاندنی ئەو وڵاتە له كۆشكی سپی .
زلێنسكی راشیگه‌یاند، ڕێز له سه‌رۆك (تره‌مپ) ده‌گرم و ڕێز له گه‌لی ئه‌مریكاش ده‌گرم.
كاتێك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه پرسیاری له ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی كرد كه ئایا ئاماده‌یه داوای لێبوردن له تره‌مپ بكات، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له وه‌ڵامدا وتی، من پێموانییه هیچ شتێكی خراپمان كردبێت.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ڕوسیاوه داگیركرا، جه‌ختیكرده‌وه كه "كه‌س له ئێمه زیاتر نایه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێیوابو كه په‌یوه‌ندی كیێڤ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌توانرێت باشتربكرێت و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كرێت چاكبكرێنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP