بەریتانیا زیاتر لە دوو ملیار پاوەند قەرز بە ئۆكرانیا
دەدات، حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، لەگەڵ ئۆكراین
رێكەوتنیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بڕی دوو ملیار و 260 ملیۆن پاوەند وەك قەرز بدەن
بەو وڵاتە.
رێكەوتنەكە دوای سەردانی سەرۆكی ئۆكرانیا بۆ بەریتانیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی
ئەو وڵاتەدا هات.
كیەر ستامەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، پیشوازی لە
ڤۆلۆدیمێر زێلنسكی كرد و پێی رایگەیاند، بەریتانیا پاڵپشتی تەواوەتی ئۆكرانیا
دەكات و چەندە پێویست بێت هاوكاریی كیێڤ دەكات.
زێلسنكیش سوپاسگوزاری خۆی بۆ بەریتانیا دەربڕی و بە
ستامەری وت پشت بە پاڵپشتیی و هاوكارییەكانتان دەبەستین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP