مەحمود مەرداوی، سەرکردە لە بزووتنەوەى حەماس
رایگەیاند، تاکە رێگە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەو گەڕانەوەی دیلەکان،
تەواوکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیە کە دەستپێکردنى قۆناغى دووەمە".
راشیگەیاندووە، "دەستپێکردنی قۆناغی دووەم بریتییە
لە دانوستان لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی، کشانەوەی گشتگیرو ئاوەدانکردنەوە، پاشان
ئازادکردنی زیندانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە، کە ئێمە پێداگری لەسەر دەکەین و
پاشگەزنابینەوە".
قۆناغى یەکەمى ئاگربەست لە 19ـى کانوونى یەکەمى
2025 کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوەو دوێنێ کۆتایىهات، لە قۆناغى یەکەمدا بزووتنەوەی
حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانی دیکە، 33 بارمتەی ئیسرائیلییان ئازادکرد،
لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل نزیکەی هەزار و 700 زیندانیی فەڵەستینی ئازادکرد،
لەکاتێکدا بڕیاربوو هەزار و 900 زیندانیی ئازادبکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە نووسینگەی بنیامین نەتانیاهوو
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر پێشنیازێکی
ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە مانگی رەمەزان و جەژنی فەسحی
جووەکان دەربڕیوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP